كورته چيروك
عادل ئه‌بو شه‌نه‌ب له كتێبه‌كه‌ی خۆ‌یا باسی ئه‌و خوانه‌مان بۆ ده‌كات كه نوێنه‌ری ده‌سه‌ڵاتی باڵای فه‌ره‌نسی له سوریه‌دا بۆ پیاوماقوڵانی دیمشقی ساز ده‌كات، له‌و كاته‌دا كه سوریا ژێرده‌سته‌ی فه‌ره‌نسییه‌كان ده‌بێ.. ده‌ڵێ: نوێنه‌ری سامی فه‌ره‌نسه هه‌ندێ پیاوماقوولاَن و مامۆستایانی ناوداری شار بۆ ئه‌و خوانه ده‌عوه‌ت ده‌كات، له‌ناو بانگكراوه‌كاندا مامۆستایه‌كی به‌ساڵاچووی تیا ده‌بێ كه ریشيشی وه‌ك مێزه‌ره‌كه‌ی سپی ده‌بێ، نوێنه‌ری فه‌ره‌نسه ده‌بينێ ئه‌م مامۆستایه به‌ده‌ست نان ده‌خواو چه‌قۆ و چنگاڵ به‌كار ناهێنێ زۆری پێ ناخۆش ده‌بێت، به‌ڵام رقه‌كه‌ی ده‌شارێته‌وه‌و به ته‌رجومانه‌كه ده‌ڵێ: له‌مامۆستا بپرسه: مامۆستا بۆچ وه‌ك ئێمه نانه‌كه‌ی ناخوات؟
مامۆستاش له‌وه‌ڵامدا پێی ده‌ڵێ: بۆچ من به‌لووتم نان ده‌خۆم؟
نوێنه‌ره‌كه‌ش ده‌ڵێ: مه‌به‌ستم ئه‌وه‌یه بۆچ چه‌قۆ و چنگاڵ به‌كار ناهێنیت؟
مامۆستایش ده‌ڵێ: به‌ڕێز! من له‌پاك و ته‌میزی ده‌ستم دڵنیام.. ئایا تۆیش له‌پاك و
خاوێنی چه‌قۆو چنگاڵه‌كه‌ت دڵنیایت؟!
ئه‌م وڵامه نوێنه‌ری فه‌ره‌نسای بێده‌نگ كرد به‌ڵام به‌شوێن هه‌لێكا ده‌گه‌ڕا تا
تۆڵه له‌مامۆستا بسێنێته‌وه، چونكه وه‌ڵامه‌كه‌ی مامۆستای پێ قورس ده‌بێ..
نوێنه‌ری فه‌ره‌سا ژنه‌كه‌ی له‌لای راستیه‌وه‌و كچه‌كه‌شی لای چه‌پیه‌وه دا ده‌نیشن،
و پاش ماوه‌یه‌ك بانگ ده‌كات شه‌رابیان بۆ دێنن، وترێیش له‌ته‌نشت شه‌رابه‌كه‌وه
داده‌نێن ، ده‌یش زانێ خه‌ڵكه‌كه‌و مامۆستایش پێیان ناخۆشه، به‌ڵام ده‌یه‌وێت
پێیان بسه‌لمێنێ كه گوێ به‌هه‌ست و سۆزیان نادات، پاشان شه‌راب بۆخۆی وخێزانی و
كچه‌كه‌ی تێده‌كات و ده‌ينين به‌سه‌ریانه‌وه، و به‌شێوه‌یه‌ك هه‌ستیان بریندار
بكات، ئینجا روو ده‌كاته مامۆستا و ده‌ڵێ: مامۆستا! تۆ حه‌زت له ترێ یه‌و ده‌یشی
خۆیت؟ وانییه؟
مامۆستایش ده‌ڵێ: به‌ڵێ..
نوێنه‌ری فه‌ره‌نسه هێمای بۆ ترێكه ده‌كات و ده‌ڵی: ئه‌م شه‌رابه هه‌ر له‌و
ترێیه، بۆچ ترێكه ده‌خۆیت و نزیكی شه‌رابه‌كه ناكه‌ویت؟
هه‌موو ئاماده‌بوان چاو ده‌بڕنه مامۆستا تا بزانن چ وه‌ڵامێكی ده‌داته‌وه؟! مامۆستایش
هه‌ر له‌سه‌ر رووخۆشی و ده‌م به بزه‌كه‌ی خۆی به‌رده‌وام ده‌بي، و ده‌م به‌خه‌نده
روو ده‌كاته نوێنه‌ری فه‌ره‌نسه‌و ده‌ڵی: به‌ڕێز! ئه‌وه خێزانته و ئه‌وه‌ش كچته،
و ئه‌م كچه‌شت له‌ودایكه له‌دایك بووه، ئه‌دی بۆچ ئه‌وه‌یانت بۆ حه‌ڵاله‌و ئه‌مه‌یانت
لێ حه‌رامه؟!
ئیتر نوێنه‌ری فه‌رنسه ده‌می ده‌بێ به ته‌ڵه‌ی ته‌قیو و فه‌رمان ده‌كات گورج شه‌رابه‌كه
له‌سه‌ر خوانه‌كه لاده‌به‌ن..